دەسبەسەرکرانی لاوێک لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە لە موورمووریی ئاودانان

16:31 - 1 گەلاوێژ 2723

ڕۆژی شەممە، ٣١ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەک بە ناوی "کامبیز تەوحیدی"، خەڵکی شاری موورمووری، سەر بە شاری ئاودانان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسە کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم لاوەیان دەسبەسەر کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: کامبیز تەوحیدی پاش دەبسەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی کامبیز تەوحیدی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.