کاسبکارێکی خەڵکی سەردەشت بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییی گیانی لەدەست دا

13:28 - 1 گەلاوێژ 2723

ڕۆژی یەکشەممە، یەکی گەلاوێژ، کاسبکارێکی کورد بە ناوی "حوسێن خاڵە"، تەمەن ٢٣ ساڵ، کوڕی محەممەد و گەلاوێژ، خەڵکی گوندی "خڕێ ئاغەڵان"، سەر بە شاری سەردەشت، کە حەفتەی ڕابردوو بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی بەتوندی بریندار ببوو، لە نەخۆشخانەیەکی ورمێ گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ئەم کاسبکارە کوردە، لە سنووری "قەندیل"ی سەردەشت، بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی تووشی خەساری مێشک ببوو.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕ ایگەیاند، حوسێن خاڵە، پاش ئەم ڕووداوە، بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی "بەخشین"ی سلێمانی لە هەرێمی کوردستان کراوە و دواتریش بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری ورمێ ڕاگوێزراوە.

ئەم سەرچاوەیە وتی: ئەم کاسبکارە لە کاتی بەربوونەوەدا خەساری توند بەر مێشکی کەتووە.

حوسێن خاڵە خێزاندار بووە و منداڵێکی هەبووە.