سەقز؛ بانگهێشتی مامۆستا سابیر خودامورادی بۆ دادگای تایبەتی ڕۆحانییەت

19:04 - 31 پووشپەڕ 2723

مامۆستا سابیر خودامورادی، پێشنوێژی شارەکی قەوخی سەقز، بانگهێشتی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەت لە هەمەدان کرا.

ڕۆژی یەکشەممە، ١٠ی بانەمەڕ، ئەم مامۆستا ئایینییە کوردە، لەلایەن دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدانەوە بە ٧ مانگ و نیو زیندانی تەعلیقی و لێدانی ٧٤ قامچیی تەعلیقی بۆ ماوەی ٣ ساڵ مەحکووم کرا.

دادگا، ئەم مامۆستا کوردەی بە "پڕوپاگەندە دژی نیزام" و "تێکدانی بیری گشتی"، تۆمەتبار کردبوو.

ڕۆژی چوارشەممە، ٦ی بانەمەڕ، ئەم مامۆستا ئایینییە بۆ سێهەمین جار، بە هۆی پاڵپشتی لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە وتاری هەینیدا، بانگهێشتی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدان کرا.