کۆڵبەرێک بە تەقەی هیزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود بریندار کرا

23:06 - 29 پووشپەڕ 2723

شەوی چوارشەممە، ٢٨ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ساسان عەلیزادە"، خەڵکی گوندی "کڵاش باخان"، دانیشتووی جوانڕۆ، بە تەقەی هیزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود بریندار بوو.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە و ناوبراو بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کراوە.

ئەم کۆڵبەرە لەم ڕووداوەدا دەست و پشتی بەتوندی بریندار بووە.