ئێقباڵ شەعبانی، بە دوو ساڵ و ٦ مانگ زیندان مەحکووم کرا

23:20 - 28 پووشپەڕ 2723

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٨ی پووشپەڕ، ئێقباڵ شەعبانی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی سنە، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەم شارە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "سەعیدی"، بە دوو ساڵ و ٦ مانگ زیندان مەحکووم کرا.

دادگا، ئەم چالاکە کرێکارییەی بە "ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران"، تۆمەتبار کردووە.

ڕۆژی چوارشەممە، ١٠ی جۆزەردان، ئێقباڵ شەعبانی، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندانی سنە ئازاد کرا.

بانەمەڕی ٩٨، ئەم چالاکە کرێکارییە، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "سەعیدی"، بە یەک ساڵ زیندانی تەعلیقی بۆ ماوەی سێ ساڵ مەحکووم کرابوو.

ڕۆژی سێشەممە، ٣٠ی ڕێبەندانی ١٣٩٧، ئێقباڵ شەعبانی، لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری سنە، لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو و پاش تێپەڕبوونی ٢٨ ڕۆژ، بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.