محەممەدساڵح قەنبەری، کۆڵبەری خەڵکی جوانڕۆ، ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی تاران کرا

23:14 - 28 پووشپەڕ 2723

محەممەدساڵح قەنبەری، کۆڵبەری خەڵکی گوندی "سەفیاوا"ی جوانڕۆ، بە هۆی ناجێگیربوونی دۆخی تەندروستیی، ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی تاران کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەگەری ئەوەی کە لاقی بۆ هەمیشە لەدەست بدا، زۆرە.

ئەم کۆڵبەرە، ڕۆژی شەممە، ٢٤ی پووشپەڕ،بە تەقەی هیزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "تەتە"ی هەورامان، لاقی ڕاستی بەتوندی بریندار بوو و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئیمام ڕەزای کرماشان کرا.