حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەکی خەڵکی هەرسین لە زیندانی هەمەدان جێبەجێ کرا

23:06 - 28 پووشپەڕ 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٢٧ی پووشپەڕ، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "سەعید ئەڵماسی"، خەڵکی هەرسین، سەر بە پارێزگای کرماشان، لە زیندانی ناوەندیی هەمەدان، جێبەجێ کرا.

ئەم زیندانییە، ساڵی ١٣٩٦، بە تۆمەتی پێوەندیدار بە تاوانەکانی "ماددەی هۆشبەر"، دەسبەسەر کرا و لەلایەن ناوەندە دادوەرییەکانەوە بە لەسێدارەدران مەحکووم کرا.

سەعید ئەڵماسی، تەمەنی ٤١ ساڵ بووە و منداڵێکی بچووکی هەیە.

تاکوو ئێستا، هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم زیندانییە، لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان یان میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.