سنە؛ بەردەوامیی دەسبەسەرکران و ناڕوونیی چارەنووسی موختار مینبەری

12:06 - 10 پووشپەڕ 2723

لە چارەنووسی موختار مینبەری، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "نییەر"، سەر بە شاری سنە، پاش ٣٣ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی کاتی، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، سەرەڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە بە مەبەستی ئاگاداربوونەوە لە دۆخی کوڕەکەیان، هێزە ئەمنییەتییەکان لە دانەوەی وڵامێکی ڕوون لەمبارەوە خۆیان دەبوێرن.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: موختار مینبەری تاکوو ئێستا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.

ڕۆژی دووشەممە، ٨ی جۆزەردان، موختار مینبەری، کوڕی سابر، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

تاکوو ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.