سنە؛ ئارمان مینبەری بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

20:38 - 9 پووشپەڕ 2723

ڕۆژی سێشەممە، ٦ی پووشپەڕ، ئارمان مینبەری، کاراتەکای خەڵکی سنە بە دانانی بارمتەی ٨٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە ئازاد کرا.

ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە.

ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی بانەمەڕ، ئارمان مینبەری، پاش بانگهێشتکران بۆ دادگای ئینقلابی ئەم شارە دەسبەسەر کرا.

ڕۆژی سێشەممە ١١ی ڕێبەندانی ١٤٠١، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان لە کاتی ڕۆیشتن بۆ شوێنی کارەکەی دەسبەسەر کردبوو.

ئارمان مینبەری کوڕی قارەمان، تەمەنی ٢٧ ساڵە.

تاکوو ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو زانیاریەکی ورد دەست نەکەوتووە.