بانگهێشتی کامران ساختمانگەر، چالاکی کرێکاری بۆ لقی ٢ی لێپرسینەوە دادسەرای گشتی و ئینقلابی سنە

16:49 - 7 پووشپەڕ 2723

کامران ساختمانگەر، چالاکی کرێکاری، بانگهێشتی لقی ٢ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی سنە کرا.

ئەم چالاکە کرێکارییە، بەپێی بانگهێشتنامەیەک کە ڕۆژی دووشەممە، ٥ی پووشپەڕ بە دەستی گەیشتووە، دەبێ لە ماوەی ٥ ڕۆژدا خۆی بە لقی ٢ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی سنە بناسێنێ و سەبارەت بە تۆمەتەکانی "کۆبوونەوە و تەبانی بە مەبەستی ئەنجامدانی تاوان دژی ئەمنییەتی نێوخۆیی/ دەرەکی و پڕوپاگەندە دژی نیزام"، بەرگری لە خۆی بکات.

ئەم چالاکە کرێکارییە، پیشتر بە تۆمەتی"ئەندامەتی لە کۆمەڵە و چالاکیی تەبلیغی دژی نیزام"، بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابووو کە پاش کەمکردنەوە، ئەم حوکمە بۆ ٢٨ مانگ گۆڕدرا و نابراو ڕۆژی یەکی خاکەلێوەی ١٤٠٢ لە زیندان ئازاد کرا.