سەقز؛ ژنێک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

16:07 - 6 پووشپەڕ 2723

ڕۆژی سێشەممە، ٦ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەک بە ناوی "شەهلا چووپانی"، تەمەن ٣٥ ساڵ، کچی محەممەد، خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کاتژمێر ٩ی سەرلەبەیانی، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی باوکی ئەم ژنە لە شارەکی قەوەخ و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: شەهلا چووپانی، بە هۆی پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکانی ژن، ژیان، ئازادی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

ئەم سەرچاوە ئاگدارە وتی: بنەماڵەی چووپانی، بۆ وەرگرتنی زانیاری لەمەڕ چارەنووسی کوڕەکەیان، چوونەتە ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز بەڵام وڵامێکی ڕوونیان وەرنەگرتووە.

ئەم هاووڵاتییە لە کارگەیەکی قاڵیبافیدا کاری کردووە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی شەهلا چووپانی زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.