دەسبەسەرکرانی ژنێک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە پیرانشار

09:40 - 6 پووشپەڕ 2723

ڕۆژی دووشەممە، ٥ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەک بە ناوی "سورەیا قەیتەران"، کچی عوسمان، خەڵکی گوندی "کانی مەلا"، سەر بە شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی باوکی ئەم هاووڵاتییە و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: سورەیا قەیتەران، پاش دەسبەسەرکرانی بۆ شوێنیکی نادیار ڕاگوێزراوە.

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، ٢١ی جۆزەردان، عەبدولڕەحمان قەیتەران و سەدرەدین قەیتەران، براکانی سورەیا لە ماڵی خۆیاندا و بە بێ بەلگەی یاسایی و لەگەڵ توندوتیژی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی سورەیا قەیتەران زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.