دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە سەقز

19:25 - 5 پووشپەڕ 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ٥ی پووشپەڕ، هێزە ئەمنییەتییەکان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "هێمن حسەینی"یان دەسبەسەر کرد.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان کاتژمێر یەکی نیوەشەو، بە بێ بەڵگەی یاسایی، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و دەسبەسەریان کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: هێمن حوسێنی پاش دەسبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

هێمن حوسێنی خەیاتە و هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو زانیارییەکی ورد دەست نەکەوتووە.