سەقز؛ دەسبەسەرکرانی منداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

20:53 - 4 پووشپەڕ 2723

ڕۆژی یەکشەممە، ٤ی پووشپەڕ، منداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ، بە ناوی "سینا حەیدەری"، کوڕی جەمیل، خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگویزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی باوکی ئەم منداڵە و دەسبەریان کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: سەرەڕای بەداداچوونی باوکی ئەم منداڵە لە ئیدارەی ئیتلاعات و دادگوستەریی سەقز، بەڵام لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی سینا حەیدەری زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.