ناڕوونیی چارەنووسی چالاکێکی مەدەنیی کورد

20:01 - 4 پووشپەڕ 2723

لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەیووب جەوانپوور، چالاکی مەدەنیی خەڵکی سەقز، پاش دەسبەسەرکرانی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ئەم چالاکە مەدەنییە، لە پاش دەسبەسەرکرانیەوە، هیچ جۆرە پێوەندییەکی تلفۆنیی لەگەڵ بنەماڵەکەی نەبووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: ئەم چالاکە مەدەنییەل لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: تاکوو ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەم چالاکە مەدەنییە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو بێ ئاکام ماوەتەوە.

ڕۆژی شەممە، ٢٠ی جۆزەردان، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی و لە ڕێگەی توندوتیژییەوە ئەم چالاکە مەدەنییەیان دەسبەسەر کردووە.

پێشتریش، ئەم چالاکە مەدەنییە چەندین جار سەبارەت بە چالاکییەکانی بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز کرابوو و لێپرسینەوەی لێ کرابوو.

تاکوو ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم چالاکە مەدەنییە، زانیارییەکی ورد دەست نەکەوتووە.