کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە کوژرا

07:37 - 4 پووشپەڕ 2723

شەوی شەممە، ٣ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "وریا شەریفی"، خەڵکی گوندی "هەنگەژاڵ"ی بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوە و هۆشداریدانی پێشوو، لە سنووری "هەنگەژاڵ"، تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: ئەم کۆڵبەرە بە هۆی تەقەی هێزەکانی حکوومەت، سەری پێکراوە و دەسبەجێ گیانی لەدەست داوە.

تەرمی ئەم کۆڵبەرە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبیی بانە ڕاگوێزراوە.

هەر لەم پێوەندییەدا، سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ١٥ی جۆزەردان، هوشیار حەسەن پوور ، کۆڵبەری خەڵکی بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری "زڵە"، گیانی لەدەست دا