سڕینەوەی وشەی "شەهید" لەسەر کێلی مەزاری ئازاد حوسین‌پووری، لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی

22:21 - 3 پووشپەڕ 2723

لە درێژەی کردەوە تێکدەرانەکانی حکوومەت لەسەر مەزاری گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، دەستوپێوەندییەکانی حکوومەت، وشەی "شەهید"یان لەسەر کێلی مەزاری ئازاد حوسین‌پووری، لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی سڕیوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، سێ ڕۆژ پێش ئێستا بە بنەماڵەی حوسین‌پوورییان ڕاگەیاندووە کە وشەی "شەهید"، لەسەر کێلی مەزاری کوڕەکەیان سڕدراوەتەوە.

شەوی پێنجشەممە، ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠١، ئازاد حوسین پووری، پزیشکی ددان و خۆپیشاندەری دانیشتووی مەهاباد، لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان گیانی لەدەست دا.