دەرچوونی بڕیاری دەسبەسەرکردنی فەرهاد شێخی چالاکی کرێکاری بە مەبەستی دادڕەسی
لقی ٦ی لێپرسینەوەی دادسەرای هەشتگێرد، بە مەبەستی دادڕەسی، قەراری دەسبەسەرکردنی فەرهاد شێخی، چالاکی کرێکاری خەڵکی سەقزی بە تۆمەتی "چالاکی تەبلیغی" دەر کرد.
عرفان کەرەموەیسی، پارێزەری ئەم چالاکە کرێکارییە لەمبارەوە ڕایگەیاند: "بەنیسبەت تۆمەتی بریکارەکەم فەرهاد شێخی، لەمەڕ چالاکیی تەبلیغی لەلایەن لقی ٦ی لێپرسی دادسەرای هەشتگێردەوە، قەراری دەسبەسەرکرانەکەی دەر کرا."
فەرهاد شێخی، ڕۆژی یەکشەممە، ٧ی جۆزەردان لە ماڵەکەی خۆیدا لە هەشتگێردی کەرەج، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕۆژی سێشەممە، ٢٣ی جۆزەردان پاش ١٤ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی کاتی لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ڕەجایی شار و ڕاگواستنی بۆ زیندانی ناوەندیی کەرەج، بە شێوەی کاتی و بە دانانی کەفاڵەتی ١٠٠ میلیۆن تمەنی و بە تێگەیاندنی لە تۆمەتی "چالاکی تەبلیغی"، ئازاد کرا.
فەراد شێخی، ڕۆژی سێشەممە، ١٨ی ڕێبەندانی ١٤٠١، دوابەدوای دەرکردنی بەخشنامەی لێخۆشبوون، لە زیندانی ناوەندیی کەرەج ئازاد کرا.