دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئاودانان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

19:57 - 3 پووشپەڕ 2723

ڕۆژی هەینی، ٢ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "وەحید چاوران"، خەڵکی ئاودانان سەر بە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە لە کاتی چوونەدەرەوە لە وڵات، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: وەحید چاوران، بە هۆی بەشداری لە ناڕەزایەتییەکانی ژن، ژیان، ئازادی، لەژێر چاوەدێریی هێزە ئەمنییەتییەکاندا بووە.

هێزە ئەمنییەتییەکان چەند جار بۆ دەسبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە کوردە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵەکەی بەڵام نەیانتوانیوە دەسبەسەری بکەن.