دۆخی سۆلینا لە بەندی ژنانی زیندانی ورمێ

21:29 - 1 پووشپەڕ 2723

نموونەیەک لە دۆخی هەموو منداڵان، بەتایبەت منداڵانی سەر بە کەمینە ئێتنیکیییەکان لە بەندەکانی ژنانی زیندانەکانی ئێران

حامد فەرمەند - دامەزراوەی نێونەتەوەیی منداڵانی زیندانییان

١) مافی بوونی بەڵگەی پێناس (مادەەی ٧ی پەیماننامەی مافی منداڵان)

بەپێی ڕاپۆرتی کوردپا(٣٠ی جۆزەردانی ١٤٠٢)، سۆلینا، کچی سوعدا خەدیرزادە پاش یەک ساڵ، هێشتا ناسنامەی نییە.

بەپێی لێکۆڵینەوەکانی دامەزراوەی نێونەتەوەیی منداڵانی زیندانییان(١٤٠٠)، زۆربەی ئەو منداڵانەی کە لە زیندانەکانی ئێراندا لەدایک دەبن، بەهۆی هەڵاواردنی ڕەگەزی، لە هەبوونی ناسنامە بێبەری ئەبن. نموونەی ئەم ڕووداوە لە زیندانی قەرچەکی وەرامین تۆمار کراوە.

٢) مافی هەبوونی کەرامەتی مرۆیی (ماددەی ٢ی پەیماننامەی مافی منداڵ)

بەپێی ڕاپۆرتی کوردپا(٣٠ی جۆزەردانی ١٤٠٢)، سۆلینا، بە هۆی تۆمەتەکانی دایک و باوکی، بە ناوگەلێکی وەک "تێرۆریست" یا "داعشی" بانگ دەکرێت. بەپێی لێکۆڵینەوەکانی دامەزراوەی نێونەتەوەیی منداڵانی زیندانییان(١٤٠٠)، پێشێلکرانی کەرامەتی مرۆیی منداڵان لە زۆربەی زیندانەکان و بەندەکانی ژنان بە نیسبەت منداڵانێک کە لەگەڵ دایکەکانیانن ڕوو دەدات.

منداڵانی عەرەبی زیندانی لە بەندی ژنانی زیندانی سپیداری ئەهواز، منداڵانی ئەفغانستانیی زیندانی لە بەندی ژنانی زیندانی ناوەندیی بووشێهر و منداڵانی ئەو ژنانەی کە بە تۆمەتە ڕەگەزییەکان لە زیندانی قەرچەکی وەرامینن، نموونەگەلێک لە قوربانییانی ئەم جۆرە لە پێشێلکرانی مافی منداڵان لە زیندانەکانی ئێرانن.

٣) پێشێلکرانی دەسپێاگەیشتن بە پێداویستییە سەرەتاییەکان (ماددەی ٦ و ٢٧ی پەیماننامەی مافی منداڵان)

بەپێی ڕاپۆرتی کوردپا(٣٠ی جۆزەردانی ١٤٠٢)، سوعدا خەدیرزادە، دایکی سۆلینا، منداڵی تەمەن یەک ساڵی زیندانی لە بەندی ژنانی زیندانی ورمێ، توانایی دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی سۆلینا وەکوو شیر و پۆشاکی نییە و باقی هاوبەندییەکانی یارمەتیی دەدەن. بەپێی لێکۆڵینەوەکانی دامەزراوەی نێونەتەوەیی منداڵانی زیندانییان(١٤٠٠)، دابینکردنی خۆراکی پێویستی منداڵ و باقی پێداویستییە سەرەکییەکانیان وەک چوونە نێو هەوای ئازاد یا ژینگەی تەندروست بۆ گەشەکردن، لە زۆربەی زیندانەکان و بەندەکانی ژنانی زیندانەکانی ئێران پێشێل دەکرێ. ژەمی خۆراکی منداڵانی زیندانی قورچەکی وەرامین لە ساڵی ١٣٩٩وە بڕدراوە. خواردنی بەندی ژنانی زیندانی لاکانی ڕەشت کەم و ناتەندروستە. دەسپێڕاگەیشتن بە هەوای ئازاد لە زۆربەی زیندانەکاندا سنووردارە یان قەدەغە دەکرێ.