بیجاڕ؛ هاووڵاتییەکی کورد بە ٦ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا

23:21 - 30 جۆزەردان 2723

دانش مەولوودی، تەمەن ٢٧ ساڵ، کوڕی یوونس و خەڵکی بیجاڕ، لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەری ٢ی ئەم شارەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "میلاد ڕەحمانی"، بە ٦ مانگ زیندانی تەعزیری، بە هەژمارکردنی ماوەی دەسبەسەرکرانی پێشوو، مەحکووم کرا.

بەپێی دادنامەی دەرکراو، دادگا ئەم هاووڵاتییەی بە "پڕوپاگەندە دژی نیزام" تۆمەتبار کردووە و ئەم حوکمە ڕۆژی ٢٥ی جۆزەردان بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.

دانش مەولوودی، خەزەڵوەری ١٤٠١، بە هۆی پشتیوانی لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و پاش یەک مانگ دەسبەسەرکرانی کاتی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.