برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی بانە

10:56 - 30 جۆزەردان 2723

ڕۆژی دووشەممە، ٢٩ی جۆزەردان، دوو کۆڵبەر ی خەڵکی مەریوان بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە، بریندار کران.

هەواڵنێری کوردپا، شوناسی یەکێک لەم کۆڵبەرانەی "ئیدریس ئەمینی" ڕاگەیاند و وردەکاریی زیاتر سەبارەت بە کۆڵبەرەکەی دیکە لەلایەن کوردپاوە بەدواداچوونی بۆ دەکرێ.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەی ڕاستەوخۆیان لەم کۆڵبەرانە کردووە.

ئەم دوو کۆڵبەرە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبیی بانە کراون.