مەهاباد؛ دەسبەسەرکرانی برای سەید کەماڵ ئەحمەدپوور، لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

17:33 - 28 جۆزەردان 2723

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٨ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەید عەبدوڵڵا ئەحمەدپوور"، تەمەن ٤٥ ساڵ و کوڕی سەید تاهیر، خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە کوردە لە شوێنی کارەکەی، لە شەقامی مەنبەع، بە بێ بەڵگەی یاسایی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

ڕۆژی هەینی، ٢٧ی خەزەڵوەر، سەید کەماڵ (خالق) ئەحمەدپوور، برای سەید عەبدوڵڵا، لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە مەهاباد، بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان گیانی لەدەست دا.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.