سنە؛ هاووڵاتییەکی کورد بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

17:29 - 28 جۆزەردان 2723

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٨ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شۆڕش محەممەدپوور"، تەمەن ٣٦ ساڵ و کوڕی هاشم، خەڵکی گوندی تەنگیسەر، سەر بە شاری سنە، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا.

ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە.

ڕۆژی یەکشەممە، ٧ی جۆزەردان، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییە کوردەیان لە شوێنی کارەکەی دەسبەسەر کردووە و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئیداەی ئیتلاعاتی سنە ڕایانگواستووە.

تاکوو ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی شۆڕش محەممەدپوور زانیارییەکی ورد دەست نەکەوتووە.