پیرانشار؛ مامۆستایەکی ئایینیی کورد لە مزگەوت دەر کرا

13:00 - 28 جۆزەردان 2723

مامۆستایەکی ئایینیی کورد بە ناوی "مامۆستا سەید محەممەد ئەمین پارسا"، پێشنوێژی مزگەوتی شارەکی پیرانشار بە بڕیاری سپای پاسداران، لەم مزگەوتە دەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم مامۆستا ئایینییە کوردە، بە هۆی پاڵپشتی لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە مزگەوتی شارەکی پیرانشار دەر کراوە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: دەرکرانی مامۆستا سەید محەممەد ئەمین بە بڕیاری سپای پاسداران، لەلایەن مۆرەکانی ئەم ڕێکخراوە حکوومەتییە لە شارەکی پیرانشار جێبەجێ کراوە و ئەم کارە ناڕەزایەتیی بەشێک لە دانیشتووانی ئەم شارەکەی بەدواوە بووە.

مامۆستا سەید محەممەد ئەمین پارسا، لە دەرکردنی بەیانییەی زانایان و مامۆستایانی شاری پیرانشار و دەوروبەری لە پاڵپشتیی لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بەشدار بووە .