سنە؛ بورهان سەعیدی، چالاکی کرێکاری بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

20:28 - 27 جۆزەردان 2723

ڕۆژی شەممە، ٢٧ی جۆزەردان، بورهان سەعیدی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی سنە، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا.

ئەم چالاکە کرێکارییە، لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە.

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٨ی بانەمەڕ، ئەم چالاکە کرێکارییە، پاش بانگهێشت بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، دەسبەسەر کرابوو.

تاکوو ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی بورهان سەعیدی، زانیارییکی ورد دەست نەکەوتووە.