سنە؛ شێرکۆ مینبەری بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

11:43 - 25 جۆزەردان 2723

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٤ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شێرکۆ مینبەری"، کوڕی شێروان و خەڵکی گوندی "نییەر" سەر بە شاری سنە، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە.

ڕۆژی سێشەممە، ٢ی جۆزەردان، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییە تەمەن ٣٤ ساڵەیان لە ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەر کردووە و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕایانگواستووە.

تاکوو ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی شێرکۆ مینبەری، زانیارییەکی ورد دەست نەکەوتووە.