سەوڵاوا؛ دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

18:25 - 23 جۆزەردان 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٢٣ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "عارف ئەدوایی"، خەڵکی گوندی "سلێن"، سەر بە شاری سەوڵاوا، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان، کاتژمێر ٦ی بەیانی هێرشیان کردووەتە سەر گوندی "سلێن" و بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی عارف ئەدوایی، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.