سەراوڵەی ئیلام؛ ٦ هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران
11:59 - 22 جۆزەردان 2723
ڕۆژی یەکشەممە، ٢١ی جۆزەردان، ٦ هاووڵاتی بە ناوەکانی "مێهرداد قەیسەربەیگی"، تەمەن ٣٤ ساڵ، "ئەیووب گراوەند"، تەمەن ٣٢ ساڵ، "یوونس گراوەند"، تەمەن ٣٦ ساڵ، "نەوید محەممەدنژاد"، تەمەن ٢٦ ساڵ، "محەممەد تەهماسبی"، تەمەن ٣٦ ساڵ و "حامد ڕەحمانی"، تەمەن ٢٣ ساڵ، خەڵکی شاری سەراوڵەی پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم ٦ هاووڵاتییە بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون و بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلام ڕاگوێزراون.
تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم ٦ هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.