دەسبەسەرکرانی ٦ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە پیرانشار
عەبدولڕەحمان قەیتەران، سەدرەدین قەیتەران، خزر محەممەپوور، حەبیب خوشنوود، جەماڵ ڕەسووڵزادە و محەممەد مەحموود فەقێ، ٦ هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، ٢١ی جۆزەردان، جەماڵ ڕەسووڵزادە کوڕی محەممەد و محەممەد مەحموود فەقێ، کوڕی جەعفەر، خەڵکی گوندی "خورینج" سەر بە پیرانشار، بە بێ بەڵگەی یاسایی و هاوکات لەگەڵ توندوتیژی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: عەبدولڕەحمان قەیتەران و سەدرەدین قەیتەران، خەڵکی گوندی "کانی مەلا" کە برای یەکترن، سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، ٢١ی جۆزەردان لە ماڵەکەی خۆیاندا بە بێ بەڵگەی یاسایی و هاوکات لەگەڵ توندوتیژی دەسبەسەر کراون.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە وتی: ڕۆژی یەکشەممە، ٢١ی جۆزەردان، حەبیب خوشنوود و خزر محەممەدپوور خەڵکی گوندی "کانی مەلا" سەر بە پیرانشار بە بێ بەڵگەی یاسایی لە گوندی "شنۆزەنگ" سەر بە پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون.
تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم ٦ هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
وێنە لە ڕاستەوە بۆ چەپ: خزر محەممەدپوور، عەبدولڕەحمان قەیتەران، حەبیب خوشنوود و سەدرەدین قەیتەران