برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە

22:58 - 21 جۆزەردان 2723

ڕۆژی یەکشەممە، ٢١ی جۆزەردان، کۆڵبەرێک بە ناوی "ڕەحیم فەیزی"، خەڵکی شاری بۆکان، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە بریندار بوو.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەم کۆڵبەرە کوردە کردووە.

ئەم کۆڵبەرە لەم ڕووداوەدا لاقی بریندار بووە و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کراوە.

هەر لەم پێوەندییەدا، سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ١٥ی جۆزەردانیش، کۆڵبەرێک بە ناوی "هوشیار حەسەن‌پوور"، خەڵکی بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "زڵە"ی بانە گیانی لەدەست دا.