سەقز؛ دەسبەسەرکرانی چالاکێکی مەدەنی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

20:54 - 20 جۆزەردان 2723

ڕۆژی شەممە، ٢٠ی جۆزەردان، ئەیووب جەوان‌پوور، چالاکی مەدەنیی خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی و بە نواندنی توندوتیژی ئەم چالاکە مەدەنییەیان دەسبەسەر کردووە.

پێشتریش ئەم چالاکە مەدەنییە، چەند جار سەبارەت بە چالاکییەکانی بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز کرابوو و لێپرسینەوەی لێ کرابوو.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم چالاکە مەدەنییە، زانیارییەک دەست نەکەوتووە.