برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود
ڕۆژی چوارشەممە، ١٧ی جۆزەردان، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئەنسار(پاشناو ناڕوون)"، خەڵکی گوندی "مەنسوور ئاقایی"ی شاری شاهۆ سەر بە ڕوانسەر، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود بریندار بوو.
هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەم کۆڵبەرە تەمەن ٢٧ ساڵەیە کردووە.
ئەم کۆڵبەرە پشت و نێوقەدی بریندار بووە و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی جوانڕۆ ڕاگوێزراوە.
هەر لەم پێوەندییەدا، شەوی دووشەممە، ١٥ی جۆزەردان، ٤ کۆڵبەر بە ناوەکانی "عەلی حوسێنی"، تەمەن ١٧ ساڵ ، خەڵکی گوندی "بلەبزان" سەر بە شاری پاوە، "سۆران دانشی"، تەمەن ٢٠ ساڵ خەڵکی گوندی "بلەبزان" سەر بە شاری پاوە، "شوان (پاشناو ناڕوون)"، تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی گوندی "ساتیاری"ی پاوە و "کاوان حوسێنی"، تەمەن ١٨ ساڵ خەڵکی گوندی "دشە"ی پاوە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود بریندار بوون.