دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە لە مەریوان

11:29 - 19 جۆزەردان 2723

ڕۆژی چوارشەممە، ١٧ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئارش شەریفی"، تەمەن ٣٢ ساڵ و کوڕی عەباس، خەڵکی گوندی "تەنگیسەر" و دانیشتووی شاری مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان لە شوێنی کارەکەی دەسبەسەر کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە وتی: هێزە ئەمنییەتییەکان دەستیان بەسەر مۆبایلەکەی ئارش شەریفییان داگرتووە و بردوویانە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئارش شەریفی، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.