زیندانی ورمێ؛ ڕاگواستنی ژنێکی زیندانی بۆ ژووری تاکەکەسی بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی

00:35 - 19 جۆزەردان 2723

ڕۆژی پێنجشەممە، ١٨ی جۆزەردان، ژنێکی زیندانی بە ناوی "پەروین مووسەوی"، بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی لەسێدارەدان لە بەندی ژنانی زیندانی ورمێوە بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوێزرا.

بەرپرسانی زیندانی ورمێ، بەم ژنەیان ڕاگەیاندووە کە بەم زووانە لە سێدارە دەردرێت.

ئەم ژنە تەمەنی ٥٣ ساڵە و ساڵی ٩٩ بە تۆمەتی پێوەندیدار بە تاوانەکان "ماددەی هۆشبەر" دەسبەسەر کراوە و لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە بە لەسێدارەدان مەحکووم کراوە.