دیواندەرە؛ منداڵێکی کار بە هۆی تەقینەوەی گاز گیانی لەدەست دا

10:48 - 17 جۆزەردان 2723

شەوی دووشەممە، ١٥ی جۆزەردان، منداڵێکی کار بە ناوی "سرووش عەبدوڵڵازادە"، تەمەن ١٠ ساڵ، کوڕی قارەمان و شەیدا، خەڵکی سەقز و دانیشتووی دیواندەرە، کە بە هۆی تەقینەوەی گاز بەتوندی بریندار ببوو، گیانی لەدەست دا.

ئەم منداڵە چەند ڕۆژ پێش بە هۆی تەقینەوەی گاز لە شوێنی کارەکەی لە شاری دیواندەرە، بەتوندی بریندار ببوو و بۆ نەخۆشخانە ڕاگوێزرابوو.