سنە؛ سێ چالاکی کرێکاری بە دانانی بارمتە ئازاد کران

20:10 - 16 جۆزەردان 2723

ڕۆژی سێشەممە، ١٦ی جۆزەردان، حەبیبوڵلا کەریمی، عەبدوڵڵا خەیرئابادی و شادمان عەبدی لە چالاکانی کرێکاریی سنە، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کران.

ئەم سێ چالاکە کرێکارییە پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ئەم شارە ڕاگوێزرابوون.

ئەم چالاکانە بۆ بەرزڕاگرتنی یادی هوومەن عەبدوڵڵاهی، لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی چووبوونە ماڵی باوکی هوومەن کە هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرش دەکەنە سەر ماڵی فەرشید عەبدوڵڵاهی و بە زۆر دەسبەسەریان دەکەن.

تاکوو ئێستا لە تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم چالاکە کرێکارییانە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

وێنە لە ڕاستەوە بۆ چەپ: عەبدوڵڵا خەیرئابادی، حەبیبوڵلا کەریمی و شادمان عەبدی