دێهلۆڕان؛ دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

02:18 - 15 جۆزەردان 2723

ڕۆژی یەکشەممە، ١٤ی جۆزەردان، هاووڵاتییەک بە ناوی "ئارش یوونسی"، خەڵکی شاری دێهلۆڕان سەر بە پاریزگای ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئارش یوونسی زانیارییەک دەست نەکەوتووە.