دیواندەرە؛ کوژرانی کچێکی تەمەن ١٨ ساڵ بەدەستی براکەی

01:17 - 15 جۆزەردان 2723

ڕۆژی شەممە، ١٣ی جۆزەردان، کچێکی تەمەن ١٨ ساڵ بە ناوی "ڕۆژین عەزیمی"، خەڵکی گوندی "ئاخکەند" سەر بە شاری دیواندەرە، بەدەستی براکەی کوژرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کچە بە لێدانی بەردەوامی چەکووش لەلایەن براکەیەوە کوژراوە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند، ڕۆژین بە هۆی "هەبوونی پێوەندیی هاوڕێیەتی  لەگەڵ کوڕێک"، لەلایەن براکەیەوە کوژراوە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاندووە: باوک و برای ڕۆژین عەزیمی دوای ئەم ڕووداوە دەسبەسەر کراون و وردەکاریی زیاتر لەمبارەوە لەبەر دەستدا نییە.

هەر لەم پێوەندییەدا، ڕۆژی دووشەممە، ٨ی جۆزەردان، ژنێکی لاو بە ناوی "پەرەستوو شابازی"، دانیشتووی گوندی "میرەکی"، سەر بە شاری دێولان بەدەستی هاوسەرەکەی کوژرا.