سنە؛ کەماڵ کەریمی، چالاکی کرێکاری بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

13:20 - 11 جۆزەردان 2723

ڕۆژی چوارشەممە، ١٠ی جۆزەردان، کەماڵ کەریمی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی سنە، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا.

ئەم چالاکە کرێکارییە پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە، لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە بۆ زیندانی ئەم شارە ڕاگوێزراوە.

کەماڵ کەریمی، شەوی چوارشەممە، ٢٧ی بانەمەڕ، لەگەڵ کۆمەڵێک لە چالاکانی کرێکاری بۆ بەرزڕاگرتنی یادی هوومەن عەبدوڵڵاهی، لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی چووبوونە ماڵی باوکی ناوبراو کە هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی بە هێرشکردنە سەر ماڵی فەرشید عەبدوڵڵاهی، بە نواندنی توندوتیژی دەسبەسەریان کردبوون.

ئەم چالاکە کرێکارییانە، پاش دەسبەسەرکران بەمەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگوێزرابوون.