حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک لە زیندانی ورمێ، جێبەجێ کرا

16:07 - 4 جۆزەردان 2723

بەپێی ڕاپۆرتی "هێرانا"، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٤ی جۆزەردان، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "عەلی پیری" تەمەن ٤٠ ساڵ، کە پێشتر بە تۆمەتی "قەتڵ" بە لەسێدارەدران مەحکووم کرابوو، لە زیندانی ورمێ، جێبەجێ کرا.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، ئەو زیندانییە کە ماوەی سێ ساڵ لە زیندانی ورمێدا بووە، پێشتر بە تۆمەتی قەتڵ دەسبەسەر و لەلایەن ناوەندە قەزاییەکانەوە بە لەسێدارەدران مەحکووم کرابوو.

ڕۆژی چوارشەممە ٣ی جۆزەردان، ئەو زیندانییە بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو.