سنە؛ دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

17:44 - 3 جۆزەردان 2723

ڕۆژی سێشەممە ٢ی جۆزەردان، هاووڵاتییەک بە ناوی "شێرکۆ مینبەری"، کوڕی شێروان، خەڵکی گوندی "نییەر"، سەر بە شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییە تەمەن ٣٤ ساڵەیان لە ماەکەی خۆیدا دەسبەسەر کردووە.

ئەم سەرچاوەیە ڕایگەیاند: لە چارەنووسی شێرکۆ مینبەری پاش دەسبەسەرکرانی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی شێرکۆ مینبەری زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.