دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئاودانان لە ئەهواز

09:54 - 3 جۆزەردان 2723

ڕۆژی دووشەممە، ١ی جۆزەردان، هاووڵاتییەک بە ناوی "ناسر ڕەزایی"، تەمەن ٤٣ ساڵ، خەڵکی بەشی سەرابباغ سەر بە ئاودانانی پارێزگای ئیلام، لە ترمیناڵی شاری ئەهواز دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کراوە و بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی دێهلۆڕان ڕاگوێزراوە.

ئەم سەرچاوەیە ڕایگەیاند: ناسر ڕەزایی، ڕۆژی سێشەممە، ٢ی جۆزەردان لە ئیدارەی ئیتلاعاتی دێهلۆڕانەوە بۆ دادگوستەریی ئەم شارە ڕاگوێزراوە و پاش چەند کاتژمێر، دیسانەوە گەڕێندراوەتەوە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعات.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.