کەیوان زەندکەریمی بە دانانی بارمتەی ٣ میلیارد تمەنی لە زیندانی سنە ئازاد کرا

10:29 - 13 بانەمەڕ 2723

ڕۆژی سێشەممە ١٢ی بانەمەڕ، کەیوان زەندکەریمی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە پاش ١٢٥ ڕۆژ دەسبەسەرکرانی کاتی بە دانانی بارمتەی ٣ میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی و تا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی لە زیندانی سنە ئازاد کرا.

ئەم هاووڵاتییە تەمەنی ٢٩ ساڵە و لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە.

کەیوان زەندکەریمی ڕۆژی ١٧ی بەفرانباری ١٤٠١، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە شوێنی کارەکەی خۆی دەسبەسەر کرابوو و پاش دوو مانگ لێپرسینەوە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنەوە بۆ زیندانی ئەم شارە ڕاگوێزرابوو.

تاکوو ئێستا سەبارەت بە تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.