فارووق عەزیزی، کۆڵبەری خەڵکی پیرانشار لە نەخۆشخانەی "ئاشتی"ی سۆران نەشتەرگەریی بۆ کرا

22:53 - 29 بانەمەڕ 2723

شەوی پێنجشەممە ٢٨ی بانەمەڕ، فارووق عەزیزی، کۆڵبەری خەڵکی گوندی "دربکە"ی پیرانشار لە نەخۆشخانەی "ئاشتی"ی سۆران لە هەرێمی کوردستانی عێراق، نەشتەرگەیی بۆ کرا.

ئەم کۆڵبەرە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەک، سکی بریندار بووە و دۆخی گشتیی ناجێگیرە.

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی بانەمەڕ، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە شوێنێک بە ناوی "مێرگەدرێژ" لە سنووری پیرانشار، بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەی ڕاستەوخۆیان لەم کۆڵبەرە کردووە.

فارووق عەزیزی، تەمەنی ٤٢ ساڵە، خێزاندارە و سێ منداڵی هەیە.