نەوسوود؛ کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بریندار بوو

19:34 - 12 بانەمەڕ 2723

ڕۆژی دووشەممە ١١ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێک بە ناوی "غوڵام مەحموودیان" خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "کلەبەر"ی نەوسوود بریندار بوو.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو و بەشێوەی ڕاستەوخۆ تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.

ئەم کۆڵبەرە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان ڕاگوێزراوە.

بەپێی ئاماری تۆمارکراوی لەلایەن ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا لە ساڵی ١٤٠١دا بەگشتی ٢٢٥ کۆڵبەر لە کوردستانی ئێران کوژراون و بریندار کراون. (٢٩ کوژراو، ١٩٦ بریندار)

ئەم ئامارە بە پشتبەستن بە حاڵەتە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا بڵاو دەکرێتەوە و ڕەنگە ئاماری ڕاستەقینە لەمە زیاتر بێت.