مامۆستا سابیر خودامورادی بە زیندانی و لێدانی قامچی مەحکووم کرا

17:42 - 12 بانەمەڕ 2723

مامۆستا سابیر خودامورادی، پێشنوێژی شارەکی قەوخی سەقز لەلایەن دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدانەوە بە ٧ مانگ و نیو زیندانی تەعلیقی و لێدانی تەعلیقیی ٧٤ قامچی بۆ ماوەی سێ ساڵ مەحکووم کراوە.

ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی بانەمەڕ، ئەم حوکمە لە ڕێگەی پێوەندیی تلفۆنییەوە بەم مامۆستا ئایینییە ڕاگەیەندراوە.

ڕۆژی چوارشەممە ٦ی بانەمەڕ، ئەم مامۆستا کوردە بۆ سێهەمین جار بە هۆی پشتیوانی لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە وتارەکانی هەینیدا بانگهێشتی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەتی هەمەدان کرا.