دیواندەرە؛ دەسبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

00:01 - 23 بانەمەڕ 2723

ڕۆژی یەکشەممە، ١٧ی بانەمەڕ، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "پەیمان ئەحمەدیان" و "مەنووچێهر ڕەزایی"، خەڵکی دیواندەرە، لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو هاووڵاتییە بە بێ بەڵگەی یاسایی و لە ڕێگەی توندوتیژییەوە لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە و ئەوان هەتا ئێستا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەری کراون.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

وێنە لە ڕاستەوە بۆ چەپ: مەنووچێهر ڕەزایی و پەیمان ئەحمەدیان