سەردەشت؛ برینداربوونی هاووڵاتییەک بە تەقەی هێزەکانی حکوومەت

23:55 - 22 بانەمەڕ 2723

ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەد عەزیزی" لە دەوروبەری گوندی "دۆڵەبی" سەر بە شاری سەردەشت، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بریندار بوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت سەرەتا ئەم هاووڵاتییەیان داوەتە بەر لێدان و دواتریش تەقەیان لێ کردووە.

ئەم سەرچاوەیە هەروەها وتی" ئەم هاووڵاتییە کوردە لە دەوروبەری گوندی "دۆڵەبی" خەریکی کاری ئاژەڵداری بووە و هێزە نیزامییەکانی حکوومەت دەستیان بەسەر مەڕوماڵەتەکەشیدا گرتووە.

ئەم سەرچاوەیە وتی: محەممەد عەزیزی بە هۆی بەرکەوتنی گولـلە، باڵی بەتوندی بریندار بووە و بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەیەک لە ورمێ کراوە.

محەممەد عەزیزی خەڵکی گوندی "دەرماناوێ"ی سەردەشتە.