کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە بریندار بوو

10:41 - 22 بانەمەڕ 2723

ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئاکام محەممەدزادە"، تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی بۆکان، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکووومەت لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە بریندار بوو.

هێزەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو ئەم کۆڵبەرە کوردەیان داوەتە بەر دەسڕێژ و ناوبراو بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کراوە.

هەر لەم پێوەندییەدا، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی بانەمەڕ، کۆڵبەرێک بە ناوی "زەکەریا عەبدی"، خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لە سنووری نەوسوود بریندار بوو.